چالاکی

بەڕیوەچوونی ڤیستیڤاڵێک لە ژێر ناوی لاوان و بەشدارییان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەی کورد دا

 

لاوان: کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ ڤیستیڤاڵێکی لە ژێڕ ناوی ''لاوان و بەشدارییان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد دا'' بەڕێوەبرد

ێکەوتی ٢٦ی سێپتامبری ٢٠١٤ی زایینی، لە ژێر چاودێری کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، ڤیستیڤاڵی لاوانی دێموکرات کە لە ژێر ناوی "لاوان و بەشدارییان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەی کورد دا" بەڕێوەچوو.

 

سەرەتای ڤیستیڤاڵەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد. پاشان لە لایەن بەڕێوەبەرانی پانێلی یەکەمی ڤیستیڤاڵەکەوە، بەرێزان ئاوات ئازەری و تاهێر ئیسمائیل‌پوورەوە، بەرنامەی کاری ڤیستیڤاڵەکە راگەیاندرا. پاشان لە حەرەکەتێکی سێمبولیکدا بە بەشداریی سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان، "فواد خاکی بەیگی" و ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ، مۆمی "کوردستان" بۆ رێزگرتن لە خەبات و گیان‌فیدایی شەهیدانی کوردستان و کورد، داگیرسێندرا و دواتر باسێک لە سەر شەهید لە لایەن ئەمیر مرادی پێشکێش کرا

ۆژی دووهەمی کاری ڤیستیڤاڵەکە بە پێشکەش‌کردنی باسێک سەبارەت بە رۆڵی لاوان  و بەشدارییان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەی کورد لە لایەن بەڕێز ''فواد خاکی بەیگی''، سکرتێریی گشتیی یەکیەتیی لاوانەوە درێژەی کێشا.

 

لەو باسەدا، بەڕێزیان، وێڕای ئاوڕدانەوە لە خەباتی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا تیشکی خستە سەر رەوش و بارودۆخی کورد لە ناوچەکدا و دۆخی ئەمڕۆی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان و کۆمەڵێک باسی پێوەندیدار بە کاری رێکخراوی لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەندامانی بەشدار لە ڤیستیڤاڵەکە شی کردەوە. کۆتایی ئەم پانێلە، لە کاری ڤیستیڤاڵ بە پرسیار و تێبینیی ئەندامان و وەڵامدانەوەیان لە لایەن سکرتێری لاوانەوە بوو.

 

پانێلی دووهەمی، رۆژی دووهەمی ڤیستیڤاڵ، لە لایەن بەڕێز هیوای ئەحمەدی، بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حدکا لە نۆروێژ کە تێیدا ئەرکی لاوانی لە دەرەوەی وڵات بۆ ئامادەبوان باس کرد و وەڵامی پرسیارو تێبینییەکانی بەشداربوانی دایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کاری ڤیستیڤاڵدا، بەڕێزان قادر عەزیزبەیگی و ئەنوەر پوویا، بە نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی کولتووری کورد لە نۆروێژ، باسێکیان سەبارەت بە چۆنییەتی بەشداریی لاوان لە رێکخراو و حیزب و کۆمەڵە مەدەنییەکانی وڵاتی نۆروێژ، بۆ ئامادەبووان شێ کردەوە.

پاش نیوەڕۆی رۆژی دووهەمی ڤیستیڤاڵ، بەشداران لە کەش و هەوایەکی دۆستانەدا بە بەڕێوەبردنی چەندین چالاکیی لەوانە :فووتباڵ، والیباڵ، پاپۆڕسواری، شاخەوانی و ... درێژەیان بە چالاکییەکانیانی خۆیان دا.

 

ئێوارەی هەمان ڕۆژ، بەڕێز گەرمیان یارحوسێنی باسێکی سەبارەت "شوناسی نەتەوەیی و کەسایەتیی لاوی کورد لە دەرەوەی وڵات" پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و بەشدارانیش بە تێبێنی و پرسیارەکانیان و وەڵامدانەوە لە لایەن بەڕێزیانەوە، باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

 

بڕگەی کۆتایی رۆژی دووهەمی ڤیستیڤاڵ، تەرخان کرا بە پێشکەش کردنی بابەتێک لە لایەن بەڕێز ئەفراسیاب گرامی‌یەوە، لە ژێر ناوی "ناساندنی رۆژهەڵاتی کوردستان"، کە ئەم بەشەش لە کاری ڤیستیڤاڵ بە بەشداریی ئامادەبووان  و وەڵامی پرسیارەکانیان کۆتایی پێ هات.

ۆژی سێهەمی کاری ڤیستیڤاڵ، بە  دابەشکردنی لاوان بە سەر چەند گرووپدا، کە تێیدا لە لایەن بەڕێوەبەرانیی ڤیستیڤاڵەوە، داواکرابوو کە راو و بۆچوونیان سەبارەت بە بەهێزتر کردنی کار و چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان و دواتر خوێندنەوەی چەندین بڕیار و راسپاردە بۆ پلانی شەش مانگی داهاتووی کاری یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

 

شایانی باسە کە لەو ڤیستیڤاڵەدا، چەپکە گوڵی سوپاس و پێزانین لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی نۆروێژەوە، پێشکەش بە سەرجەم کۆڕگێڕانی ڤیستیڤاڵەکە کرا.

ڤیستیڤاڵەکە پاش سێ ڕۆژ کاری بەردەوام ، کۆتایی پێهات.

 

 

 

 

 

 

Submit to DeliciousSubmit to DiggSubmit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to StumbleuponSubmit to TechnoratiSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn