چالاکی

 


هەواڵێکی خۆش بۆ هەموو لایەنگرانی تۆپی پێ
لە پەیوەندی لەگەڵ ٦٩همین ساڵرۆژی دامەزرانی یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لاوانی ئاکێرهوس بە هاوکاری دەستەی بەرێوەبەری لاوان لەو وڵاتە جامێکی تۆپی پێ-یان رێک خستۆ.

جام-ەکە بەڕووی هەمووان کراوەیە و ئێمە بانگهێشتی هەموو لاوەکان دەکەین و ناونووسیان بۆ دەکەین لە یانەی خۆیان دا.
یانەکانەکان دەتوانێ لە کچان و کوران یان هەردووک لا پێک بێت و ئەگەر کەسێک یان کەسانێک یانەی خۆیان نیە، دەتوانن پەیوەندی بە بەرێوەبەری بکەن و ئێمە لە یەکێک لە یانەکان جیگایان بۆ دابین دەکەین.


جێگای ئاماژەیە کە ساڵی پێشووش ئێمە رێکخراوەکانی دیکەمان لە وڵاتانی نۆروێژ، سوئێد ودانمارک بانگهێشت کرد و ببو جێگای رەزامەندی هەموو لایەک.


ئەمساڵ هەروەها دایک و باوکەکان دەتوانن یانەی خۆیان هەبێت و دەبێتە جێگای دڵخۆشی بۆ لاوەکان.

Påmeldings frist : 22.03.15
Dato : Lørdag 28.03.15 kl : 10:00
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە:

ئێمە دڵخۆش دەبین بە بەشداری ئێوە 
بەرێزەوە لەلایەن دەستەی بەرێوەبەری یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان ئێران لە وڵاتی نۆروێژ
Submit to DeliciousSubmit to DiggSubmit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to StumbleuponSubmit to TechnoratiSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn