Hjem

رۆژی ۱۲.۱۲.۲۰۱۵ بەرنامەیەکی بە شکۆ بۆ رێز گرتن لە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداری سەدان کەس لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری رۆدە لە ناوچەی ئوستفوڵد لە وڵاتی نۆروێژ لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە تاکوو ١١ی شەو بەرێوە چوو .
سەرەتای بەرنامەکان بەوتەی بەخێر هاتن لە بەشدارانی رێ و رەسمی  ٢٦ ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە لایەن بەرێز سمکۆ بێکەس پێشکەش کاری بەرنامەوە  دەستی پێ کرد. سرودی ئەی رەقیب لە لایەن کورسی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێش کەش کرا وخولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدان ڕاگیرا. هه‌روه‌ها سرودی من پێشمەرگەم لە لایەن کورسی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا. بەشی دوهەمی بەرنامەکە تەرخان کرا بوو بۆ شایی و گورانی کە لە لایەن هونەرمەندی دەنگ خۆش شێرکۆ مەریوانی و بە هاوکاری موزیک ژەنی بە توانا کاک کۆمار و کاک ئاوات و کاک کاروان تا درەنگانی شەو لە ناو کۆری رەشبەڵەکی بەشدار بووان دا درێژەی کێشا.

بۆ بینینی وێنه‌ی زیاتر ئێره‌ کلیک بکه‌ن

Submit to DeliciousSubmit to DiggSubmit to FacebookSubmit to Google PlusSubmit to StumbleuponSubmit to TechnoratiSubmit to TwitterSubmit to LinkedIn