چالاکی

رۆژی‌ شەممە‌، رێكه‌وتی‌ ٣٠.٠١.٢٠١٦ به‌رانبه‌ر به‌ ١٠ی‌ رێبەندانی‌ ١٣٩٤ی‌ هه‌تاوی‌، له‌ "ئۆسڵۆ" ی پایتەختی وڵاتی نۆرویژ ، رێوڕه‌سمێكی‌ به‌شكۆ له‌لایه‌ن
كۆمیته‌ی‌ گشتی حیزبی‌ دێموكراتی‌ كوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆرویژ به ‌بۆنه‌ی‌ , 70هه‌مین ساڵڕۆژی‌ دامه‌زرانی‌ كۆماری‌ كوردستان به‌ڕێوه‌ چوو.
.
پڕ بەدڵ سوپاسی گەرمی خۆمان پێشکەش بە کومیتەی گشتی حدکا لە نۆرویژ, هەموو ئەندامان، لایەنگران و دۆستان و هەروەها پارت و ڕێکخراوە کوردی،
ئێرانی و نۆرویژییەکان دەکەین کە لە بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە پیرۆزەدا لە گەڵمان بوون.
کومیتەی گشتی لاوان لە نۆرویژ
بۆ دیتنی وێنەرێورەسمەکە دەتوانن سەردانی پەیجی لاوان لە فەیسبووک بکەن.

لاوان - فیسبووک

lørdag den 30.01.2016 arrangerte PDKI-Norge en fest for å markere 70 års jubileum for opprettelsen av Komari Kurdistan.
Vi takker alle dere som kom.
For å se flere bilder besøk facebook siden vår.
Lawan Norge

 

رۆژی ۱۲.۱۲.۲۰۱۵ بەرنامەیەکی بە شکۆ بۆ رێز گرتن لە رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە بەشداری سەدان کەس لە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری رۆدە لە ناوچەی ئوستفوڵد لە وڵاتی نۆروێژ لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە تاکوو ١١ی شەو بەرێوە چوو .
سەرەتای بەرنامەکان بەوتەی بەخێر هاتن لە بەشدارانی رێ و رەسمی  ٢٦ ی سەرماوەز رۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە لایەن بەرێز سمکۆ بێکەس پێشکەش کاری بەرنامەوە  دەستی پێ کرد. سرودی ئەی رەقیب لە لایەن کورسی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێش کەش کرا وخولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە ڕۆحی پاکی شەهیدان ڕاگیرا. هه‌روه‌ها سرودی من پێشمەرگەم لە لایەن کورسی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش کرا. بەشی دوهەمی بەرنامەکە تەرخان کرا بوو بۆ شایی و گورانی کە لە لایەن هونەرمەندی دەنگ خۆش شێرکۆ مەریوانی و بە هاوکاری موزیک ژەنی بە توانا کاک کۆمار و کاک ئاوات و کاک کاروان تا درەنگانی شەو لە ناو کۆری رەشبەڵەکی بەشدار بووان دا درێژەی کێشا.

بۆ بینینی وێنه‌ی زیاتر ئێره‌ کلیک بکه‌ن

بەرێوەچونی جێژنی ۲٦سەرماوەز لە ناوچەی ئۆستفۆڵد.
هیوادارین هەموو ئێوە ئازیزان لەم جێژنە دا بەشدار بن.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە پەیوەندی بەو ژمارەیە بەگرن

99595948

یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ کۆنفراسی ساڵانەی خۆی دەگرێت و لەو کۆنفراسە دا لە بڕگەیەکی جیاواز دا هەڵبژاردن دەکات بۆ ناردنەوەی ئەندام بۆ کوردستان.
لەو کۆنفراسە دا ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەڕی نوێ هەڵدەبژێردرێ.
ژماری ئەو کەسانەی کە وەکوو ئەندام هەڵدەبژێردرێن بۆ کورستان لە ٨ کەس زیاتر نابێت.
ئەندامانی هەڵبژێردراوە چوون و گەڕانەوەیان لەو رێکەوتە دا دەبێ: 20.07.15 – 10.08.15.
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفوونانە:
گۆران عەبدوڵڵاهی: 90021653
ئاوات ئازەری:40340901
تاهیر ئیسمائیل پوور:40040346
رێکەوت، کات و شوێن:
14.06.15 - KL. 14:00.

Kirkebyvegen 2, 2008 Fjerdingby, Rælingen
ت.ب.ن: ئەو ئەندامانەی بەشداری کۆنفرانس دەبن دەبێ حەقی ئەندامەتی ساڵی ٢٠١٤ەیان دابێ و هەروەها دەتوانن لە رێگای ئەو ژمارە حیسابە بڕی ٥٠ کرۆن حەقی ئەندامەتی خۆیان بدەن.
nr: 5082.08.78660

 


هەواڵێکی خۆش بۆ هەموو لایەنگرانی تۆپی پێ
لە پەیوەندی لەگەڵ ٦٩همین ساڵرۆژی دامەزرانی یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، لاوانی ئاکێرهوس بە هاوکاری دەستەی بەرێوەبەری لاوان لەو وڵاتە جامێکی تۆپی پێ-یان رێک خستۆ.

جام-ەکە بەڕووی هەمووان کراوەیە و ئێمە بانگهێشتی هەموو لاوەکان دەکەین و ناونووسیان بۆ دەکەین لە یانەی خۆیان دا.
یانەکانەکان دەتوانێ لە کچان و کوران یان هەردووک لا پێک بێت و ئەگەر کەسێک یان کەسانێک یانەی خۆیان نیە، دەتوانن پەیوەندی بە بەرێوەبەری بکەن و ئێمە لە یەکێک لە یانەکان جیگایان بۆ دابین دەکەین.


جێگای ئاماژەیە کە ساڵی پێشووش ئێمە رێکخراوەکانی دیکەمان لە وڵاتانی نۆروێژ، سوئێد ودانمارک بانگهێشت کرد و ببو جێگای رەزامەندی هەموو لایەک.


ئەمساڵ هەروەها دایک و باوکەکان دەتوانن یانەی خۆیان هەبێت و دەبێتە جێگای دڵخۆشی بۆ لاوەکان.

Påmeldings frist : 22.03.15
Dato : Lørdag 28.03.15 kl : 10:00
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە بە:

ئێمە دڵخۆش دەبین بە بەشداری ئێوە 
بەرێزەوە لەلایەن دەستەی بەرێوەبەری یەکیەتی لاوانی دێمۆکراتی کوردستان ئێران لە وڵاتی نۆروێژ

بەڕیوەچوونی ڤیستیڤاڵێک لە ژێر ناوی لاوان و بەشدارییان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەی کورد دا

 

لاوان: کۆمیتەی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ ڤیستیڤاڵێکی لە ژێڕ ناوی ''لاوان و بەشدارییان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەی کورد دا'' بەڕێوەبرد

ێکەوتی ٢٦ی سێپتامبری ٢٠١٤ی زایینی، لە ژێر چاودێری کۆمیتەی یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نۆروێژ، ڤیستیڤاڵی لاوانی دێموکرات کە لە ژێر ناوی "لاوان و بەشدارییان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەی کورد دا" بەڕێوەچوو.

 

سەرەتای ڤیستیڤاڵەکە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی رەقیب" و راگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ‌کرد. پاشان لە لایەن بەڕێوەبەرانی پانێلی یەکەمی ڤیستیڤاڵەکەوە، بەرێزان ئاوات ئازەری و تاهێر ئیسمائیل‌پوورەوە، بەرنامەی کاری ڤیستیڤاڵەکە راگەیاندرا. پاشان لە حەرەکەتێکی سێمبولیکدا بە بەشداریی سکرتێری گشتیی یەکیەتیی لاوان، "فواد خاکی بەیگی" و ئەندامانی یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ، مۆمی "کوردستان" بۆ رێزگرتن لە خەبات و گیان‌فیدایی شەهیدانی کوردستان و کورد، داگیرسێندرا و دواتر باسێک لە سەر شەهید لە لایەن ئەمیر مرادی پێشکێش کرا

ۆژی دووهەمی کاری ڤیستیڤاڵەکە بە پێشکەش‌کردنی باسێک سەبارەت بە رۆڵی لاوان  و بەشدارییان لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەی کورد لە لایەن بەڕێز ''فواد خاکی بەیگی''، سکرتێریی گشتیی یەکیەتیی لاوانەوە درێژەی کێشا.

 

لەو باسەدا، بەڕێزیان، وێڕای ئاوڕدانەوە لە خەباتی نەتەوەی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا تیشکی خستە سەر رەوش و بارودۆخی کورد لە ناوچەکدا و دۆخی ئەمڕۆی حیزبی دێموکرات و یەکیەتیی لاوان و کۆمەڵێک باسی پێوەندیدار بە کاری رێکخراوی لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەندامانی بەشدار لە ڤیستیڤاڵەکە شی کردەوە. کۆتایی ئەم پانێلە، لە کاری ڤیستیڤاڵ بە پرسیار و تێبینیی ئەندامان و وەڵامدانەوەیان لە لایەن سکرتێری لاوانەوە بوو.

 

پانێلی دووهەمی، رۆژی دووهەمی ڤیستیڤاڵ، لە لایەن بەڕێز هیوای ئەحمەدی، بە نوێنەرایەتیی کۆمیتەی حدکا لە نۆروێژ کە تێیدا ئەرکی لاوانی لە دەرەوەی وڵات بۆ ئامادەبوان باس کرد و وەڵامی پرسیارو تێبینییەکانی بەشداربوانی دایەوە.

لە بەشێکی دیکەی کاری ڤیستیڤاڵدا، بەڕێزان قادر عەزیزبەیگی و ئەنوەر پوویا، بە نوێنەرایەتیی کۆمەڵەی کولتووری کورد لە نۆروێژ، باسێکیان سەبارەت بە چۆنییەتی بەشداریی لاوان لە رێکخراو و حیزب و کۆمەڵە مەدەنییەکانی وڵاتی نۆروێژ، بۆ ئامادەبووان شێ کردەوە.

پاش نیوەڕۆی رۆژی دووهەمی ڤیستیڤاڵ، بەشداران لە کەش و هەوایەکی دۆستانەدا بە بەڕێوەبردنی چەندین چالاکیی لەوانە :فووتباڵ، والیباڵ، پاپۆڕسواری، شاخەوانی و ... درێژەیان بە چالاکییەکانیانی خۆیان دا.

 

ئێوارەی هەمان ڕۆژ، بەڕێز گەرمیان یارحوسێنی باسێکی سەبارەت "شوناسی نەتەوەیی و کەسایەتیی لاوی کورد لە دەرەوەی وڵات" پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و بەشدارانیش بە تێبێنی و پرسیارەکانیان و وەڵامدانەوە لە لایەن بەڕێزیانەوە، باسەکەیان دەوڵەمەندتر کرد.

 

بڕگەی کۆتایی رۆژی دووهەمی ڤیستیڤاڵ، تەرخان کرا بە پێشکەش کردنی بابەتێک لە لایەن بەڕێز ئەفراسیاب گرامی‌یەوە، لە ژێر ناوی "ناساندنی رۆژهەڵاتی کوردستان"، کە ئەم بەشەش لە کاری ڤیستیڤاڵ بە بەشداریی ئامادەبووان  و وەڵامی پرسیارەکانیان کۆتایی پێ هات.

ۆژی سێهەمی کاری ڤیستیڤاڵ، بە  دابەشکردنی لاوان بە سەر چەند گرووپدا، کە تێیدا لە لایەن بەڕێوەبەرانیی ڤیستیڤاڵەوە، داواکرابوو کە راو و بۆچوونیان سەبارەت بە بەهێزتر کردنی کار و چالاکییەکانی یەکیەتیی لاوان و دواتر خوێندنەوەی چەندین بڕیار و راسپاردە بۆ پلانی شەش مانگی داهاتووی کاری یەکیەتیی لاوان لە وڵاتی نۆروێژ کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

 

شایانی باسە کە لەو ڤیستیڤاڵەدا، چەپکە گوڵی سوپاس و پێزانین لە لایەن یەکیەتیی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران کۆمیتەی نۆروێژەوە، پێشکەش بە سەرجەم کۆڕگێڕانی ڤیستیڤاڵەکە کرا.

ڤیستیڤاڵەکە پاش سێ ڕۆژ کاری بەردەوام ، کۆتایی پێهات.